زانست

فلاشێک ئایدز ئاشکرا دەکات

زانایانی بەریتانیا جۆرێکی نوێی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی ئایدز دیاریده‌كه‌ن، ئەویش داهێنانێکی نوێیە لەڕێگەی ئامێرێکی فلاش (USB)ەوە، دەتوانرێت ئاشکرای بکات کەسەکە هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزە یاخود نا.

زانایانی بواری زانستی دەڵێن، ئامێرە نوێیەکە دەتوانێت بونی ڤایرۆسی ئایدز لە خوێندا دیار بکات بە دەرچونی نیشانه‌یه‌ك لە فلاشەکەوەو لە شاشەی کۆمپیوتەرەوە دەتوانرێت بخوێنرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم تەکنەلۆجیا نوێیە تایبەتمەندییەکی نوێی هەیە دەتوانێت چاودێری نەخۆشەکە بکات لەڕویی ئاستی تەندروستی و لەماوەی ٣٠ خولەکدا ئەنجامەکە ئاشکرا دەکات کە کەسەکە هەڵگری ڤایرۆسەكه‌یه‌ یاخود نا.

گروپێک لە زانکۆی ئەمبریال لە لەندەن لەگەڵ کۆمپانیایه‌كی بواری ئەلیکترۆنی ( DNA Electronics)  ڕێککەوتون بۆ دروستکردنی ئامێرەکە تاوەکو هاوکاری نەخۆشەکان بکات و ڕێگری لە بڵاوبونەوەی بكرێت و ئیدارەی هەموو حاڵەتەکانی نەخۆش بکات بەشێوەیەکی چالاک .

ئاشکرایە لەهەموو جیهاندا سیستمی پشکنینی خوێن بۆ نەخۆشی ئایدز چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، بەڵام لێرەدا بەهۆی ئامێری فلاش (USB)ەوە دەتوانیت لەماوەی چەند خولەکێکدا بۆت دەرکەوێت کە هەڵگری ڤایرۆسی یاخود نا.

کاتێک کەسەکە لەڕێگەی ئامێری فلاش (USB)ەوە دەزانێت خوێنی ڤایرۆسی ئایدزی تێیدایە، دەبێت بە پەلە بچێتە لای پزیشک و پشکنینی خوێن ئەنجام بداتە تاوەکو بزانێت لە چ ئاستێکدایەو چارەسەر وەربگرێت .

توێژەران گەشبینن و ئاماژەدەدەن ئەم ئامێرە وەک جهازی پشکنینی نەخۆشی شەکرە وایە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3800