زانست

سوید؛ خەڵاتی نۆبڵ دەبەخشرێت بە چەند زانایەکی بواری زانستی و پزیشکی

خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ئەمساڵ بەخشرایە زانایەكی ژاپۆنی لە بەرامبەر داهێنانەكانی لە بواری خۆكوشتنی خانە زیانبەخشەكانی لەشی مرۆڤ كە پەیوەندیی بە بە نەخۆشییەكانی ئیفلیجبوون و شەكرە و شێرپەنجەوە هەیە, لەدوای بەخشینی خەڵاتەكەش، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا یۆشینیۆری ئۆسومی خۆشحاڵیی نیشاندا بە وەرگرتنی ئەو خەڵات و ڕایگەیاند: بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە سەنگ و قورسایی خۆی هەیە، تەئكیدی لەوەشكردەوە، توێژینەوەكەی دەربارەی شتێكی بنەڕەتییە لە ژیان و دەبێتە دەروازەیەكی گەورە بۆ ئەو توێژینەوانەی لە رابردوودا كراون دەربارەی لەناوبردنی خودی خانەكان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە729