زانست

ستیڤن هوکینگ هۆشداری دەدات لەژیان لەسەر زەوی

ستیڤن هوکینگ زانای بەناوبانگی بواری فیزیای هۆشداری دەدات لە بارەی ژیان لەسەر زەوی و دەڵێت مرۆڤ لەسەر زەوی داهاتوی نابێت و پێویستە بچێتە هەسارەیەکی تر تاوەکو ژیان دروستبکات .

بەپێی بیروڕای ستیڤن هوکینگ، زەوی هەڕەشی لەناوچونی لەسەرە بەهۆی شەڕ و ڤایرۆسی بۆماوەیی و کارەساتە سروشتییەکان.

لەکتێبەکەی ستیڤن هوکینگ بەناوی( چۆن کەشتی ئاسمانی دروستدەکرێت) ئاماژەدراوە ژیان لەسەر هەسارەی زەوی مەترسییەکی گەورەی لەسەرەو زەوی بۆتە پێگەی جەنگ و نەخۆشی مەترسیدار.

لێرەدا ئایلون ماسک ئەندازیار و بەرپرسی کۆمپانیای سبیس ئێکس ڕێگەیەک دادەنێ بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ بۆشای ئاسمان و دروستکردنی شارێک لەسەر ڕوی مەریخ .

ئایلون لەئێشتادا سەرقاڵی دروستکردنی موشەکی ئاسمانیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ گەشتکردنی مرۆڤەکان بۆ ئاسمان .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە12595