زانست

به‌ڤیدیۆ.. ئاژانسێك نوێترین و رونترین دیمه‌نی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئاژانسی‌ ئاسمانی ئه‌وروپی‌ چه‌ند دیمه‌نێكی‌ نوێی‌ هه‌ساره‌ی ( مه‌ریخ)ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌ دیمه‌نه‌كانی به‌  به‌كامێرای‌ پێشكه‌وتوو تۆماركردووه‌ و له‌ناو دیمه‌نه‌كه‌شدا چه‌ند دیمه‌نێكی‌ سه‌رنجڕاكێشی‌( دۆڵی‌ ماورس) ی سه‌ر مه‌ریخی تۆماركردووه‌.

له‌دیمه‌نه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و چاڵ ‌و چۆڵییه‌ی‌ دۆڵكه‌ كه‌ندڕی‌ ته‌وژمی‌ ئاوه‌ كه‌ له‌كۆندا به‌و دۆڵه‌دا هه‌بووه‌ ئه‌مه‌ش پاش لێدوانی زانایان گه‌ردوون له‌سه‌ر دیمه‌نه‌كه‌.

زانایان له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێن، ئه‌و دۆڵه‌ گریمانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كرێت كه‌ كه‌سانێك له‌كۆندا له‌سه‌ر مه‌ریخ نیشته‌جێبوون و یه‌كێكه‌ له‌ خه‌سڵه‌ته‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی‌ نێوان به‌رزاییه‌كانی‌ باشوور ‌و ده‌شتاییه‌كانی‌ باكوور.

له‌دیمه‌نه‌كان دۆڵكه‌ چه‌قی‌ وێنه‌كانی‌ گرتووه‌ له‌ رووبه‌رێكی‌ 330 كیلۆمه‌تری‌ دووجا. درێژی‌ دۆڵه‌كه‌ 600 كیلۆمه‌تره‌ ‌و پانیه‌كه‌ی‌ 2 كیلۆمه‌تره‌ ‌و گه‌وره‌ترین دۆڵه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە19188