زانست

ناسا وێنه‌ی‌ ره‌نگاو ره‌نگی‌ مه‌ریخی‌ بڵاوكرده‌وه‌

ئاژانسی‌ ناسای‌ ئه‌مریكی‌، وێنه‌یه‌كی‌ نوێی‌ ره‌نگاو ره‌نگی‌ سه‌ر مه‌ریخی‌ بڵاوكرده‌وه‌، وێنه‌كه‌ له‌رێگه‌ی‌ مارس روفه‌ره‌وه‌ گیراوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌و ئامێرانه‌ی‌ به‌ته‌نیا ده‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ بڕوات.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ری‌ ناسا، وێنه‌كه‌ رۆژی‌ هه‌شتی‌ سێبته‌مبه‌ر گیراوه‌، له‌ناوچه‌ی‌ مورای‌ بوتس له‌شاخی‌ شارب، كه‌ به‌رزترین چیای‌ ئه‌و مه‌ریخه‌‌و به‌رزییه‌كه‌ی‌ پێنج كیلۆمه‌تر‌و نیوه‌.

ئاشوین فاسافادا، یه‌كێك له‌و زانایانه‌ی‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن، رایگه‌یاندوه‌ ئامانجی‌ له‌گرتنی‌ وێنه‌ی‌ ره‌نگاو ره‌نگ بۆ ئاشكراكردن‌و زانینی‌ دۆخی‌ مه‌ریخه‌ بۆ ژیان.

دوای‌ گرتنی‌ وێنه‌كه‌، مارس رۆفه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی‌ به‌جێهێشتووه‌‌و به‌ره‌و چیای‌ شارب به‌رێكه‌وتووه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە13155