زانست

زانایان: پێده‌چێت ئه‌مڕۆ نەیزەکێک خۆی بكێشێ به‌ زه‌ویدا

زانایانی فەلەکناسی هۆشداری دەدەن لەمڕۆدا نەیزەکێکی مەترسیدار لەجۆری QA2 2016  خۆی بکێشێت بە زەویدا.

زانایان دەڵێن نەیزەکەکە  کە نزیکەی ٥٠ مەترە، دورییەکەی لەزەوییەوە زۆر زیاترە  لە بەرامبەر نەیزەکی تشیلیابینسک کە لەساڵی ٢٠١٢ کەوتە خوارەوە لەناوچەی ئەورالی روسیادا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کاتێک نەیزەکەکە خۆی دەکێشێت بەزەویدا دەبێتە هۆی مەترسییەکی زۆرو زانایان پێیان وایە کێشانی نەیزەکەکە بە ڕووی زەوی لەڕووی زانستی بیرکارییەوە گەورە نیە، بەڵام  لەڕووی دەروونیەوە کاریگەری دەکاتە سەر مێشکی دانیشتوانی زەوی.

زانایان تیشک دەخەنە سەر ئەوەی گەر نەیزەکەکە خۆی بکیشێت بەزەویدا ئەوا لەبۆشای ئاسماندا بەشێکی زۆری دەستوتێ و ئەگەر بمێنێتەوە مەترسی بۆسەر زەوی و دانیشتوانی دەبێت.

زانایان لەهەوڵی ئەوەدان تاوەکو بزانن بەر چ ناوچەیەکی زەوی دەکەوێت.

سەرچاوە...روسیا ئەلیەوم

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە12216