زانست

چۆنێـتی‌ به‌كارهێنانی‌ فه‌یسبوك ده‌گۆڕێت

كۆمپانیای‌ فەیسبوک و بەشداربوانی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نیگه‌رانن له‌وه‌ی‌ كه‌ بەکارهێنەرانی فەیسبوک زانیاری گشتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و  ئاڵۆگۆڕی یەکتری دەکەن، بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م گرفته‌ش كۆمپانیای‌ فه‌یسبوك به‌نیازه‌ گۆڕانكاری‌ له‌ چۆنێتی‌ به‌كارهێنانی‌ فه‌یسبوك بكات.

كۆمپانیای‌ فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌وان ئاڵوگۆڕكردنی‌ زانیاری‌ كه‌سی و هاوڕێیه‌تییه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی‌ له‌و ئامانجه‌ دوور كه‌وتونه‌ته‌وه‌.

بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم کێشەیەش، مارک زوكه‌ربێرگ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای فەیسبوک لەگەڵ سەرۆکی جێبەجێکردنی كۆمپانیاكه‌، لە چەند هەفتەیەکی پێشودا، هەستان بە هاندانی کارمەندەکانی بۆ دانانی ڕێگەیەکی نوێ بۆ  گۆڕینی چۆنێتی بەکارهێنانی فەیسبوک.

له‌وباره‌شه‌وه‌ بڕیاردراوه‌، هەندێک بەشی ناو فەیسبوک کە پەیوەندی هەبێت بە تایبەتمەندی کەسێتی و هاندانی بەکارهێنەران گه‌شه‌ پێ بده‌ن، ئه‌ویش  بۆ بەشداریکردنی ئەو بابەتانەی کە پەیوەندی بە کەسێتی خۆیانەوە هەیەو بیرهێنانەوەیان بە بۆنە تایبەتەکان، نمونەش بۆ ئەمە جەژنی دایک.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5358