زانست

زانایان: فەیسبوک دەتوانێت لەڕێگەی مۆبایلەوە گوێ لەدەنگ بگرێت

زانایانی بواری تەکنەلۆجیا ئاشکرای دەکەن، ئەگەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەڕێگەی مۆبایلەوە بەکار بهێنیت ئەوا بەدرێژای کات كۆمپانیای فه‌یسبوك دەتوانێت چاودێر كه‌سه‌كه‌ بکات لە ڕووی  قسەکردن و گوێگرتن لە هەر شتێک بێت.

وتەبێژێک بەناوی فەیسبوکەوە دەڵێت، بەکارهێنانی فەیسبوک لە ڕێگەی مۆبایلەوە دەتوانرێت  سودی لێببینرێت وەک هۆکارێک بۆ  ئەوەی بزانرێت بەکارهێنەران به‌دوای چیدا ده‌گه‌رێت و خولیای چ جۆره‌ مۆسیقایه‌كه‌، ئەوەش لەپێناو هاوکاری کردنیان بۆ دیاری کردنی ئارەزوەکانیان.

کیلی بیرنز مامۆستا لە زانکۆی فلۆریدا  هۆشداری دەدات و ڕونیدەکاتەوە چۆن فەیسبوک دەتوانێت گوێ لە قسەکانی ناو مۆبایل بگرێت و دەشتوانێت چاودێری هەموو جوڵەیەکی کەسی بەکارهێنەری فەیسبوک بکات.

زانایان ئاماژەدەدەن فەیسبوک تایبەتمەندی کاراکردنی مایکرفۆن بەکاردەهێنێت، ئه‌ویش لەڕێگەی (Adjustment settings) فەیسبوک و بەهۆی ئەمەوە دەزانرێت بەکارهێنەران سێری چی دەکەن و گوێ لەچی دەگرن.

پێویستە بەکارهێنەران دەبێت هۆشیار بن لە چۆنێتی بەکارهێنانی بەرنامەکانی مۆبایل و  دەتوانن بەئاسانی کاراکردنی مایکرۆفۆن لە (phone setting ) ناو مۆبایلەکەو بوەستێنن بۆ ئەوەی کاتێک فەیسبوک بەکار دەهێنیت نەتوانێت چاودێری گوێگرتنت لە هەر شتێک یاخود سێر کردنی هەرشتێک بکات. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە8502