زانست

بەڤیدیۆ...داهێنانێكی ناوازه‌ بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت

وه‌ك خزمه‌تێك بۆخاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌رده‌وام زاناكان له‌ هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و كار ئاسانی نوێن بۆیان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌ستێكیان دروست كردووه‌ كه‌ له‌ژێر فه‌رمانی مێشكدا كار ده‌كات.

کۆمپانیای دارا لەکۆنگرەیەکدا رایگه‌یاند: توانیویانە دەستێکی دەستکرد دروستبکەن  کە لەژێر کۆنتڕۆڵی مێشک كار بکات و به‌فه‌رمانی مێشك جوڵه‌ به‌ ماسولكه‌كانی بكات.

بەپێی زانیاری پێگەی ڕوسیا ئەلیەوم دەستی دەستکردیان چاندوە لەو قۆڵەی کە دەستی نیە و دەبینین هەمان کارو چالاکییەکانی دەستی ڕاستی هەیە، بەڵام بە خێراییەکی کەمتر پاشان دەتوانێت کۆنتڕۆڵ بکرێت لە ڕێگەی ئیعازی مێشک و دواتر بینێرێت بۆ ماسولکەکان.

زانایان دەڵێن، چەندین جۆر چاندنی ئەندامەکانی جەستەیان کردوە، بەڵام  تیشک دەخەنە سەر ئەوەی ئەم جۆرە دەستە دەستکردە نوێیە بە پاتری کاردەکات و دەتوانیت بیگۆڕیت گەر هەر کاتێک بتەوێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2394