زانست

چۆنێتی كردنه‌وه‌ی سایتی KNNC له‌ مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر

پاش ئه‌وه‌ی سایتی KNNC نوێترین پێشكه‌وتنی خۆی راگه‌یاند له‌پێناوی بینه‌ر و سه‌ردانكاره‌كانیدا، له‌ئێستادا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆبایلی زیره‌ك به‌كارده‌هێنن و سیمكارتی ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌كیان پێیه‌، ده‌توانن له‌رێگای دابه‌زاندنی خزمه‌تگوزاری (Free Basics)ه‌وه‌ له‌ناو مۆبایله‌كه‌یانه‌وه‌ بینه‌ری هه‌واڵه‌كانمان بن.

رێگاكانی دابه‌زاندنی ئه‌پڵیكه‌یشنی (فری به‌یسكس - Free Basics) له‌ سیستمی ئه‌ندرۆید:
1* له‌سیتمی ئه‌ندرۆید، به‌ دوو رێگا (Free Basics) به‌كارده‌هێنرێت بۆ به‌خۆڕایی بینینی هه‌واڵه‌كانی سایتی KNNC ئه‌ویش به‌:
- مۆبایل داتا بكه‌نه‌وه‌ و له‌ (پله‌ی ستۆر) ئه‌پڵیكه‌یشنی (Free Basics) دابه‌زێنن.
- له‌ یه‌كێك له‌ براوسه‌ره‌كان بنوسن: (https://0.freebasics.com) و له‌و رێگایه‌وه‌ ده‌توانن سایتیKNNC و فه‌یسبوك به‌ بێ به‌رامبه‌ر بكه‌نه‌وه‌.




2* له‌ئێستادا ته‌نها به‌ یه‌ك رێگا ده‌توانرێت له‌ سیستمی (IOS - ئای فۆن و ئای پاد و ئامێره‌كانی ئه‌پڵ) له‌رێگای فری به‌یسكه‌وه‌ سود له‌ فه‌یسبوكی بێ به‌رامبه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی سایتی KNNC ببینن، ئه‌ویش به‌م رێگایه‌:
- له‌ براوسه‌ری (سه‌فاری - safari) یان هه‌رجۆره‌ براوسه‌رێكی دیكه‌ بنوسن: (https://0.freebasics.com) و له‌و رێگایه‌وه‌ ده‌توانن ساتیKNNC و فه‌یسبوك به‌ بێ به‌رامبه‌ر بكه‌نه‌وه‌.


هه‌ر پرسیار و سه‌رنجێكتان هه‌بوو ده‌توانن به‌ نامه‌ و كۆمێنت بۆمان بنێرن.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە6445