زانست

كۆمپانیای سامسۆنگ میمۆریەكی نوێی بەرهەمهێنا

كۆمپانیای سامسۆنگ لەدواین داهێنانیدا توانی میمۆرییەك بەرهەم بهێنێت كەبەگەورەترین میمۆری دادەنرێت لە جۆری مایكرۆ ئێس دی بەتوانای 256 گێگابایت،بەمەش توانی پێش ركابەرەكانی بكەوێت و ریكۆردێكی نوێ بشكێنێت.

كۆمپانیای سامسۆنگ رایگەیاند كە توانیویانە بەسەركەوتویی میمۆرییەك بە توانای 256 گێگابایت بەرهەم بهێنێت و بەمەش توانیان پێش سی دی بكەوێت كەلە ئێستادا توانای لەخۆگرتنی 200 گێگابایتی هەیە،هەروەها سامسۆنگ راشیگەیاند میمۆرییەكەیان توانای هەیە لەماوەی چركەیەكدا 95 گێگابایت بخوێنێتەوە و 90 گێگابایت بنوسێت،
هەروەها راشیگەیاند ئەو میمۆرییە توانای لەخۆگرتنی 55 هەزار وێنە و  توانای 12 كاتژمێر ڤیدیۆی هەیە بە كوالێتی فۆركەی،هەروەها 23 هەزار فایلی دەنگی.

 ئەم میمۆرییە ناوی مایكرۆ ئێس دی لێنراوە و بەبەهێزترین میمۆری دادەنرێت لە ئێستادا و بڕیارە بەم نزیكانە لەسەرجەم وڵاتان بخرێتە بەردەستی ئارەزومەندانی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2369