زانست

جیهان ؛ ساڵانه‌ حه‌وت ملیۆن كه‌س به‌ هۆی پیسبوونی ژینگه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان هۆشداری ده‌دات له‌ پیسبوونی ژینگه‌ و ده‌ڵێت ساڵانه‌ 7 ملیۆن كه‌س به‌هۆی‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ پیسبونی‌ ژینگه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

ماریا نیرا به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌شاری جنێفی سویسرا رایگه‌یاند پیسبوونی ژینگه‌ كێشه‌یه‌كی گشتی گه‌وره‌یه‌ بۆیه‌ پێویستیان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری هه‌یه‌ هه‌روه‌ك پێویسته‌ رێكاری زیاتر بگرینه‌به‌ر .

نیرا راشیگه‌یاند،ژماره‌ی‌ ئه‌و شارانه‌ی‌ ڕاده‌ی‌ پیسبونی‌ ژینگه‌كه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ زیادی‌ كردوه‌، به‌جۆرێك  له‌ ساڵی 2014 دا  ته‌نها هه‌زارو 600 شار زانیارییان له‌سه‌ر ژینگه‌كه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه‌ به‌ڵام ئێستا گه‌یشتۆته‌ 3 هه‌زار شار له‌ 103 وڵاتدا .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1197