زانست

به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ ... نرخی‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی‌ جیهان ئاشكراده‌كریَت

دووه‌م گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس، له‌ جیهاندا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵماسی‌ 1,109 عه‌یاره‌ و  به‌ بڕوای‌ شاره‌زایان نرخه‌كه‌ی‌ 70 ملیۆن دۆلار ده‌بێت. 



ئه‌ڵماسه‌كه‌ ناوی‌ بۆتسوانا، قه‌باره‌ی‌ تۆپێكی‌ تێنسی‌ هه‌یه‌ و به‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی‌ جیهان داده‌نرێت، كه‌ له‌مانگی‌ 11 ساڵی‌ پار له‌ ئه‌فریقای‌ باشور دۆزرایه‌وه‌ و له‌ 29  مانگی‌ داهاتوش له‌ به‌ریتانیا ده‌خرێته‌ مه‌زاده‌وه‌. 


به‌بڕوای‌ شاره‌زایانی‌ كانزاناسی‌ ئه‌ڵماسه‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ دوو هه‌زار و 500 ساڵ بۆ سێ‌ هه‌زار ساڵ ده‌بێت.






تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3993