زانست

بەڤیدیۆ...چوار ئۆتۆمبیلی ڕوپۆشكراو بەئاڵتون لە شەقامەكانى له‌نده‌ن دەرکەوتن

دەركەوتنی چوار ئوتۆمبیلی جیاواز لە وانی دیكە بە نێو شەقام لەندەن هەرا دەنێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی چوار ئۆتۆمبیلی ڕوپۆشكراو بەئاڵتون لە شەقامەكاندا دەركەوتن.

چوار ئوتۆمبیل كە بە ئاڵتون ڕوپۆش كراون و پێشبینی دەكرێت خاوەنەكەیان گەنجێكی سعودی بێت، بە نێو شەقامە گشتیەكانی لەندەندا دەركەوتن و سەرنجی خەڵك و میدیایان بەلای خۆیاندا ڕاكێشا و خەڵكی بەدەر لەوەی وێنەی ئۆتۆمبیلەكانیان دەگرت هاوكات خودی خۆشیان لە پاڵ ئەو ئۆتومبیلانەدا وێنەیان تۆماردەكرد.

ئوتۆمبیله‌كان هەر یەكەو لە جۆرێكن و نرخەكەیان بە زیاتر لە 1 ملیۆن دۆلار هەژمار دەكرێت كە یەكێكیان لە جۆری مارسیدسە و نرخەكەی بە 534 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە7188