زانست

مەترسیەکانی خەوتن لە ڕۆژدا

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەتوە خەوتن لەدوای عەسر بۆماوەی ٤٠ خولەک دەبێتە هۆی  بەرزبونەوەی مەترسی توشبون بە هەڵاوسانی ورگ.

زانایانی بواری  تەندروستی ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە کۆنگرەیەکی زانستی کۆلێژی پزیشکی لە ئەمریکا بڵاوکردۆتەوەو تیایدا زیانەکانی زۆر خەوتن لە دوای عەسرەوە یاخود لە ڕۆژدا ڕوندەکەنەوە.

به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ خه‌وتن له‌رۆژدا دەبێتە هۆی هەڵاوسانی ورگ و بەمەش کۆلیستڕۆڵ و فشاری خوێن بەرزدەبێتەوە لەگەڵ كۆبوونه‌وه‌ی‌ چەوری سکدا.

هه‌روه‌ها بەرزبونەوەی شەکرە و لەگەڵیشیدا بەرزبونەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ.

بەگوێرەی زانیارییەکان  ٣٠٧ هه‌زار و ٢٣٧ کەس بەشداریان لەتوێژینەوەکە کردوە و لە چەند کاتێکی جیاوازی‌ ڕۆژدا خەوتون و لە ئەنجامەکەشیدا دەرکەوتوە کە مەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ بەرزبۆتەوە.

لەدرێژەی تاقیکردنەوەی توێژینەوەکەدا داوا لەبەشداربوەکان کراوە کاتی خەوتنەکەیان تۆمار بکەن، ده‌ركه‌وت ئەوانەی کە لە ٤٠ خولەک کەمتر خەوتون مەترسی توشبون بە هەڵاوسانی ورگیان نەبوە، بەڵام ئەوانە لە ٤٠ خولەک زیاتر خەوتن مەترسی توشبونیان بە هەڵاوسانی ورگیان هەبوە پاشان ئەو کەسانەی کە ٩٠ خولەک خەوتون  مەترسی توشبونی زیاتر بوە بەڕێژەی لە ٪٥٠.

دکتۆر توموهید توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە ڕایدەگەیەنێت: خەوتن لەدوای نیوەڕۆ لە هەموو جیهاندا باوەو زۆر کەس لەو کاتەدا دەخەوێت و بەمەش مەترسی توشبون بە هەڵاوسانی ورگ دەبێت.
لەتوێژینەوەیەکی پێشوی دکتۆر توموهیدا هاتوە، خەوتن بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک مەترسی هەیە بۆتوشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەکان بە ڕێژەی لە ٪٨٢ لەگەڵ ئەمەشدا بەرزبونەوەی مەترسی مردنی پێشوەخت بەڕێژەی لە /٢٧.

لەکۆتاییدا گروپی توێژینەوەکە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕۆژانە بۆماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک بخەویَت، کەسێکی تەندروست ده‌بێت و دوره‌ له‌ مه‌ترسییه‌كان.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە13865