زانست

خۆر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كات

زانایانی بواری زانستی هۆشداری دەدەنە جیهان لەبارەی هەندێک ڕوداوی چاوەڕوانکراوی خۆر.

لەوبارەیەوە زاناكان مەترسی گەردەلولێکی خۆر بۆسەر زەوی ئاشکرا دەکەن بەوەی دەبێتە هۆی لەکارخستنی هەموو جۆرە ئامێرە پەیوەندییەکان بۆ ماوەی چەند ساڵێک، بەمەش زیانی مادی زۆری لێدەکەوێتەوە کە بۆچاککردنەوەی ئامێرەکان زیاتر لە تریلۆن و نیوێک دۆلاری تێدەچێت.

بەپێی بڵاوکراوەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئیندپێندنتی بەریتانی، گەر ئەو گەردەلولە بگاتە  زەوی ئەوا ئەگەری لەکارکەوتنی مانگە دەستکردەکانی هەیە و سیستمی جی بی سی تێکدەشکێنێت و هێڵە ئاسمانییەکان و پەیوەندییە تۆڕەکانی ئاسمان دەوەستێنێت.

لەگەڵیشیدا چەندین کێشەی ترو سڕینەوەی هەموو داتاکان نێو کۆمپیوتەرو ژمێریاری بەمەش مەترسی بۆ سەر هەموو جیهان دەبێت و دەبێتە هۆی تێکدانی زۆربەی ئامێرەکان کە لەکاری ڕۆژانەماندا بەکاردەهێرێت.
 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە6554