زانست

مه‌ترسیدارترین كاتژمێره‌كانی‌ خه‌وتن بۆ مرۆڤ

بەپێی توێژینەوەی زانایانی زانستی زانکۆی بنسلفانیای ئەمریکا دەرکەوتوە ڕۆژانە خه‌وتن بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر کاریگەری نەرێنی هەیە بۆسەر لاشەو مێشکی مرۆڤ.

زانایان توێژینەوەیان لەسەر ٥٠ کەس لەتەمەنی ( ٢١ – ٣٨) ساڵان ئەنجامداوەو دابەشیان کردوە بۆ چوار گروپ، گروپی یەکەم بۆ ماوەی چوار کاتژمێر خه‌وتون، گروپی دوەم  بۆ ماوەی شەش کاتژمێرو گروپی سێیەم  بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر و گروپی چوارەمیش بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک نه‌خه‌وتوون.

دوای تەواو بونی ئەم توێژینەوەیە ئەنجامەکەی دەرکەوت گروپی سێیەم کە بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر نوستون له‌ باشترین دۆخدابوون و دوای ئەم گروپە  گرووپی یەکەم دێت کە بۆماوەی چوار کاتژمێر نوستن، بەڵام ئەنجامی گروپی دوەم کە بۆماوەی شەش کاتژمێر نوستبون خراپ دەرچوە و لە گروپی چوارەم کە نەنوستبون خراپتر دەرچوە.

زانایانی زانستی جەختدەکەنەوە کەپێویستە هەموو کەسێت بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر بخەویت و بەڵام خەوتن بۆ ماوەی شەش کاتژمێر کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر ئارامکردنەوەی مێشک و وەڵامی کەسەکان.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە14430