زانست

هاوڕێیه‌تی‌ باش ئه‌م سوده‌ زانستیه‌شی‌ هه‌یه‌

توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایده‌كات، نزیكی‌ و قوڵی‌ هاوڕێیه‌تی‌ سودێكی‌ زۆر به‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و هۆكارێك ده‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئۆكستۆسین له‌ له‌شدا و فشار و دڵه‌ڕاوكێ‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌  زانكۆی‌ كالیفۆڕنیای‌ وڵاتی‌ ئه‌مریكا, كه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك جرج ئه‌نجامیانداوه‌، ئاشكرایده‌كات؛ هاوڕێیه‌تی‌ قوڵ و به‌هێز، ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ دڵه‌ڕاوكی‌ً و فشاری‌ مێشك.

ئیلیزابێس كیربی‌، سه‌رپه‌رشتیاری‌ توێژینه‌وه‌كه‌، كه‌ ئه‌نجام و ورده‌كاریه‌كه‌ی‌ له‌ گۆزاری‌ زانستی‌ " Neuro psychopharmacology " بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ده‌كات، هاوڕێیه‌تی‌ قوڵ و به‌هێزی‌ نێوان مرۆڤه‌كان، یاخود ئاژه‌ڵه‌كان ده‌بێته‌ هۆی‌ زیاتر چالاكی‌ و خێرای‌ زیادكردنی‌ ئۆكستوسینی‌ له‌ش، له‌هه‌مان كاتدا فشار و دڵه‌ڕاوكێ‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

كیبی‌، توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر چه‌ند جرجێك ئه‌نجامداوه‌، دوای‌ ته‌واوبونی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ و سه‌رپه‌رشتی‌ كردنیان بۆی‌ ده‌ركه‌وتوه‌، ئه‌و جرجانه‌ی‌ كه‌ زۆر له‌یه‌كتره‌وه‌ نزیك بون و هاوڕێیه‌تیان باشبوه‌، زیاتر جوڵاون و ئۆكستوسنیان به‌شێوه‌ی‌ زۆر خێرا زیادی‌ كردوه‌. ئۆكستۆسینیش ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادكردنی‌ هۆرمۆن و  جوڵه‌ زیاد ده‌كات. به‌تایبه‌تی‌ كاتێك هاوڕێكان یه‌كتر ماچده‌كه‌ن یان یه‌كتر له‌ ئامێزده‌گرن


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1907