کوردستان

ڕانیە؛ كاردانەوەكان لەسەر ساختەكاری هەڵبژاردن


ترسی شكستی گەورەی یەكێتی و  پارتی لەم هەڵبژاردنە وایكرد زۆر بەشێوازێكی جیاواز و بەربڵاو ساختەكاری و دزی لە دەنگی هاوڵاتیان بكەن، ئەمەش هاوڵاتیانی رانیەی نیگەران كردووە و لایەنە سیاسیەكانیش سورن لەسەر ئەوەی سازش لەسەر دەنگی دەنگدەرانیان ناكەن


هاوڵاتیانی سنوری قەزای رانیە نیگەرانن لە دزین و ساختەكردنی دەنگەكانیان لەلایەن یەكێتی و پارتییەوەو جەخت لەوە دەكەنەوە: ئیردەیان پۆڵاینەو هەرگیز لەدەنگەكانیشیان خۆش نابن.

بەشێك لە لایەنە سیاسیەكان كە دەنگەكانیان دزراوە، دەڵێن: وێرای ئەوەی سوورن لەسەر ئەوەی سازش ناكەن لەدەنگی دەنگدەرانیان، كۆی پرۆسەكەش رەتدەكەنەوەو بەوپەری تواناوە هەموو ڕێگایەكی یاسایی و مەدەنی دەگرنەبەر.

دزینی دەنگ و ئیرادەی خەڵك لەم هەڵبژاردنەدا، جاڕی شكست و دۆڕانی یەكێتی و پارتی دا بەگوێی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەو سەلماندیان كە متمانەی هاوڵاتیانیان جارێكیتر بۆ ناگەڕێتەوە، هەربۆیە پەنایان بردەبەر ئەو ساختەكارییە، بۆئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێننەوەو خێرو بێری ئەم هەرێمە تاڵان بكەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە485