کوردستان

مامۆستایانی هاوبەش: یەكێتی ‌و پارتی جارێكی دیكە دیموكراسیان ئەتكرد

مامۆستایانی هاوبەش: پشتیگری دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنەكان دەكەین

لیستی مامۆستایانی هاوبەش لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ئیدانەی ساختەكارییەكەی یەكێتی ‌و پارتی دەكات ‌و بە ئەتككردنی دیموكراسی ناو دەبات.

لیستی هاوبەش، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد‌ووە، بەگرنگییەوە سەیری هەڵبژاردنیان كردوە‌و پێیانوابووە لە رێی سندوقەكانی دەنگدانەوە هێزەكان دەبێت سزا‌و پاداشتی كارەكانیان وەربگرن، بەڵام بەداخەوە یەكێتی ‌و پارتی جارێكی دیكە دیموكراسیان ئەتككرد‌و رێگربوون لەوەی هاوڵاتیان خاوەنی دەنگ ‌و ئیرادەی خۆیان بن.

لیستی هاوبەش، داوا لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ‌و نەتەوە یەكگرتووەكان ‌و مافی مرۆڤ دەكات لە ئاست ئەم كارەدا بێدەنگ نەبن ‌و داواش لە سەرجەم لایەنەكانی دەرەوەی یەكێتی ‌و پارتی ده‌كات دەنگی دزراوی خەڵك بگێڕنەوە.

هەروەها پشتگیری دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان دەكەن لە هەرێم ‌و ناوچەكوردستانیە دابڕێنراوەكان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە573