عێراق

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان لیستەكەی سەدر دەنگی باشی بەدەستهێناوە

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10 پارێزگا، لیستی سائیرون كە موقتەدا سەدر، سەرۆكایەتی دەكات دەنگێكی باشی بەدەستهێناوەو پێشەنگە. 

شەوی رابردوو كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی بەرایی 10 پارێزگای عێراقی جگە لە هەرێمی كوردستان و كەركوك و نەجەف و میسان و نەینەواو سەڵاحەدین راگەیاند، بەپێی ئەو ئەنجامانە لیستی سائیرونی موقتەدا سەدر، لە زۆربەی پارێزگاكان پێشەنگەو دەنگێكی باشی بەدەستهێناوە.

هاوپەیمانی فەتحیش كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات، لە چەندین پارێزگا بە پلەی دووەم دێت، ئیئتیلاف و هاوپەیمانێتیەكانی نەسری عەبادی و دەوڵەتی یاسای مالكیش بە پلەی جیاواز دێن و لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە دەنگەكانیان دەگۆڕێت و لە ئاست پێشبینیەكاندا نەبوون و دەنگەكانیان پاشەكشەی كردو‌وە. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە487