زانست

بومه‌له‌رزه‌یه‌ به‌ گوڕی‌ 6.9 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر ویلایه‌تی‌ هاوای‌ هه‌ژاند

بومه‌له‌رزه‌ به‌ گۆڕی‌ 6.9 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر دوورگه‌كه‌ی‌ هاوای‌ هه‌ژاندو چه‌قی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ش 16 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری‌ رۆژئاوای‌ ناوچه‌كه‌ بووه‌.

ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی بوركانی میلوای ویلایه‌تی هاوای ئه‌مریكا، ده‌ستی به‌ چالاكی كرد و ته‌قیه‌وه‌. به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ ناوچه‌كه‌ راگوێزران.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.9 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر دوورگه‌كه‌ی هه‌ژاند. 

ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكا، راشیگه‌یاند: چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 16 كلم له‌ باشووری رۆژئاوای ناوچه‌كه‌ بووه‌و له‌ قوڵایی پێنج كیلۆمه‌تر لە ناخی زەویدا روویداوه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1979