ته‌ندروستی

له‌ جیهاندا ساڵانه‌ 346 كه‌س به‌هۆی‌ نه‌خۆشی ره‌بۆوه‌ ده‌مرن

به‌پێی راپۆرته‌ جیهانیه‌كان، له‌ ساڵی‌ 2014 زیاتر له‌ 330 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا نه‌خۆشی‌ ره‌بۆیان هه‌یه‌.

به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له‌ ساڵی‌ 2014 زیاتر له‌ 330 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا نه‌خۆشی‌ ره‌بۆیان هه‌یه‌ و پێشبینیده‌كرێت بۆ ساڵی‌ 2025 ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌رز بێته‌وه‌ بۆ 400 ملیۆن كه‌س.

به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ ساڵی‌ 2015 تا كۆتایی ساڵی‌ 2016، 338 هه‌زار كه‌س به‌هۆی‌ ره‌بۆوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. 

هاوكات به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی ره‌بۆ ..... له‌ ساڵی‌ 2016، ساڵانه‌ 346 هه‌زار كه‌س به‌هۆی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌مرن.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، كه‌ ده‌توانرێت له‌ رێگه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌رجه‌م ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی مردن كه‌ به‌ هۆی ره‌بۆوه‌ رووده‌ده‌ن رێگرییان لێبكرێت.



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە272