ئابووری

له‌مه‌ودوا ئێران مامه‌ڵه‌ به‌ یۆرۆ ده‌كات

دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی ئێران له‌ مامه‌ڵه‌ دراویه‌كانیاندا ده‌بێت له‌ شوێنی دۆلار، یۆرۆ به‌كاربهێنن‌


ئێران به‌ فه‌رمی مامه‌ڵه‌ی به‌ دۆلاری ئه‌مریكی ڕاگرت و یۆرۆی بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و دراوه‌ دیاریكرد.


به‌گوێره‌ی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی له‌ سایتی فه‌رمی حكومه‌تی ئێرانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆككۆمار حه‌سه‌ن روحانی به‌ڕێوه‌چووه‌، بڕیاردراوه‌ له‌مه‌ودوا مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلاره‌وه‌ له‌ وڵاتدا نه‌كرێت و له‌ به‌رامبه‌ردا یۆرۆ به‌كاربهێنرێت.


به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌، دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی ئێران له‌ مامه‌ڵه‌ دراویه‌كانیاندا ده‌بێت له‌ شوێنی دۆلار، یۆرۆ به‌كاربهێنن.


به‌هۆی دابه‌زینی نرخی تومه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار، بانكی ناوه‌ندی ئێران، نرخی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاری به‌ چوار هه‌زارو ٢٠٠ تومه‌ن دیاریكرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە947