ئابووری

جیهان؛ له‌ یه‌ك رۆژدا سه‌رمایه‌دارانی‌ روسیا 15 ملیار دۆلاریان له‌ده‌ستدا

ئاژانسی‌ بلومبرگ، ئاشكرایكرد، به‌هۆی‌ سزاكانی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌، سه‌رمایه‌دارانی‌ روسیا له‌یه‌ك رۆژدا نزیكه‌ی‌ 15 ملیار دۆلار زیانیان كردوه‌.

ئاژانسی‌ بلومبرگ، كه‌ پێوانه‌ی‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ 500 ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ جیهانی‌ كرد‌ووه‌، رایگه‌یاند: رۆژی‌ دووشه‌ممه‌، سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌داره‌ روسییه‌كان كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 25 كه‌س، جگه‌ له‌یه‌ك كه‌سیان زیانی‌ گه‌وره‌یان كردو‌وه‌.

به‌پێی‌ ئاماژه‌كانی‌ ئه‌م ئاژانسه‌، ڤلادیمێر بوتانین، دوو ملیار‌و 280 ملیۆن دۆلار زیانی‌ كرد‌ووه‌‌و له‌ دوای‌ ئه‌ویش ڤیكتۆر فیكسلبرگ، یه‌ك ملیار‌و 28 ملیۆن دۆلار‌و وه‌حید ئه‌لیكپیروڤ، سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ روسیا یه‌ك ملیار‌و 37 ملیۆن دۆلاری‌ له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ رابردوو، وه‌زاره‌تی‌ گه‌نجینه‌ی‌ ئه‌مریكا، سزای‌ دارایی‌ سه‌پاند به‌سه‌ر 24 كه‌سایه‌تی‌‌و 14 كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه‌ی‌ روسی‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3262