هەمەڕەنگ

له‌ شاری‌ ئورفاى باكوری‌ كوردستان مۆزه‌خانه‌ی‌ مێژوویی‌ پێغه‌مبه‌ران دروستده‌كرێت

له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان ئورفا چواره‌م شاری‌ گه‌شتیاری‌ ئاینییه‌

له‌ شاری‌ ئورفای‌ باكوری‌ كوردستان، كه‌ به‌ چواره‌م شاری‌ گه‌شتیاری‌ ئاینی‌ له‌ جیهاندا داده‌نرێت، مۆزه‌خانه‌ی‌ مێژووی‌ پێغه‌مبه‌ران دروستده‌كرێت.

ئورفا، به‌ شوێنی‌ له‌ دایكبوونی‌ پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم ده‌دانرێت‌و به‌پێی‌ گێڕانه‌وه‌ مێژووییه‌كانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر موسا‌و شوعه‌یب‌و ئه‌یوب‌و ئیلیاس‌و یه‌عقوب‌و یوسفیش له‌ شاره‌كه‌دا ژیاون.

نیهات چیفتچی‌ سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ ئورفا، ده‌ڵێت شاره‌كه‌ مێژوییه‌كی‌ دێرینی‌ هه‌یه‌‌و شوێنه‌وای‌ چه‌ندین پێغه‌مبه‌ری‌ تێدایه‌.

ئورفا له‌ڕووی‌ گه‌شتیارییه‌وه‌ له‌ دوای‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ شاره‌كانی‌ مه‌ككه‌و مه‌دینه‌‌و قودس دێت.

شاره‌وانی‌ ئورفا له‌پێناو به‌ره‌و پێشبردنی‌ كه‌رتی‌ گه‌شتیاری‌ بڕیاری‌ دروستكردنی‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ پێغه‌مبه‌رانی‌ داوه‌.

بڕیاره‌ مۆزه‌خانه‌كه‌ له‌ نزیك ر‌ووباری‌ ماسی‌ كه‌ وه‌ك ره‌مزی‌ شاره‌كه‌ی‌ لێهاتووه‌ دروستبكرێت‌و پێشبینی‌ ده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ دابنرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە424