ته‌ندروستی

مەترسییەکی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بۆ ژنانی دووگیان ئاشکرا دەبێت

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئەمریکی ئاشکرای دەکات بەرزبوونەوەی فشاری خوێن مەترسی لە ٢٠% ی لەباربردنی منداڵ بەرزدەکاتەوە.

توێژەرانی بواری پزیشکی روونیدەکەنەوە، ئەو ژنانەی فشاری خوێنیان بەرزەو لە دواتردا دووگیان دەبن، لە ٢٠% مەترسی لەباربردنی منداڵیان لەسەرە .

ئاماژەبەوەشدەکەن، تا رێژەی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بەرز بێت ئەگەری لەباربردنی مداڵەکە زیاتر دەبێت.

توێژەران رێنمایی دەدەنە ژنان کە پێش دووگیانبوونیان گرنگی بە سیستمی خۆراک و ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی بەبەردەوامی، تا تووشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن نەبن .

ئنریکی شسترمان پسپۆڕی بواری پزیشکی لە ئەنجامی توێژینەوەکەوە جەختەدەکاتەوە، پاراستنی رێژەی فشاری خوێن بەردەوام هەلی دووگیانبوون دێنێتە بەردەم ژنان لەهەمان کاتدا لە نەخۆشییەکانی دڵ بەدوورتدەخات


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە928