ئابووری

حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی دیكه‌ له‌ زیانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌رده‌كات

- حكومه‌ت موچه‌ی‌ مانگی‌ 12 ی‌ 2017 پاشه‌كه‌وت ده‌كات
- سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بۆ KNN: ئه‌و موچه‌یه‌ی‌ بڕیاره‌ دابه‌شبكرێت موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ 2018یه‌
- حكومه‌تی‌ هه‌رێم چوار موچه‌ی‌ 2015 و موچه‌یه‌كی‌ 2017 و سێ‌ موچه‌ی‌ 2018 ی‌ فه‌رمانبه‌ران قه‌رزداره‌
- حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ مانگی‌ یه‌كی‌ 2016 وه‌ موچه‌ به‌شێوه‌ی‌ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كات
- حكومه‌تی‌ هه‌رێم موچه‌ی‌ مانگی‌ 12 فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت ده‌كات، ئه‌و موچه‌یه‌ی‌ بڕیاره‌ دابه‌ش بكرێت موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ 2018 یه‌.


به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ دیجیتاڵ میدیای KNN گه‌یشتون، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه‌ موچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ته‌واوی پاشه‌كه‌وت بكات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندبوو؛ هه‌نگاوێكی باش نراوه‌ بۆ نه‌هێشتنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.

به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پێشتر راگه‌یاندرابوون، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیار ده‌دات نه‌ك بڕێك له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵكو ته‌واوی موچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ KNN له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ نێوان وه‌زیری‌ دارایی ‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌كان له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هاتووه‌ كه‌لیستی‌ موچه‌ بۆ مانگی‌ یه‌ك ئاماده‌ بكرێت له‌سه‌ر هه‌مان سیستمی‌ موچه‌ده‌بێت كه‌ به‌ر له‌ پاشه‌كه‌وت دراوه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران..

پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ 12ی‌ ساڵی‌ رابردووی‌  فه‌رمانبه‌ران له‌ كاتێكدایه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم چوار موچه‌ی‌ 2015 و سێ‌ موچه‌ی‌ 2018 ی‌ فه‌رمانبه‌ران قه‌رزداره‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە20014