زانست

كۆمپانیای گۆگڵ سكاڵایەكی لە بەرامبەر كۆمپانیای ئۆراكڵ دۆڕاند

دادگایەكی ئەمریكا گۆگڵی تۆمەتبار كرد بەوەی كە سوودی لە بەكارهێنانی سیستەمی ئەندرۆیدی كۆمپانیایەكی تەكنەلۆجی وەرگرتووە.

ڕۆژی هەینی قۆناغی تێهەڵچوونەوەی دۆسیەی سكاڵای كۆمپانیای ئۆراكڵ لە دادگای واشنتۆن یەكلایی بوەوە كە تیایدا ئۆراكڵ داوای چەندین ملیار دۆلار قەرەبووی لە كۆمپانیای گۆگڵ كردبوو.

دادگا گۆگڵی بەوە تۆمەتباركرد كە مافەكانی ئۆراكڵی بواری تەكنەلۆجیای پێشێلكردووە بەوەی كە لەبەكارهێنانی زمانی جاڤا لە دانانی سیستمی ئەندرۆیددا، سوودی وەرگرتووە.

دادگای واشنتۆن بڕیاریدا دۆسیەكە بگەڕێنێتەوە بۆ دادگای فیدراڵی بۆ دیاریكردنی بڕی ئەو قەرەبووە.

ساڵی 2016 كۆمپانیای ئۆراكڵی بواری تەكنەلۆژیای ئەمریكی، بۆ ئەو مەبەستە داوای قەرەبووی لە كۆمپانیای گۆگڵ كرد، بەڵام هەر ئەوكاتە دادگای سان فرانسیسكۆ سكاڵاكەی ڕاگرت و رایگەیاند: گۆگڵ بەشێوازێكی دادپەروەرانە سوودی لەزمانی جاڤا وەرگرتووە بۆ دروستكردنی سیستمی ئەندرۆید.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە393