زانست

ژاپۆن؛ كچە ڕۆبۆتێك گەشتی هەواڵەكان پێشكەش دەكات

بەرەوپێشچوونە تەكنەلۆژییەكان لە ژاپۆن گەیشتۆتە ئاستێك، مانگی داهاتوو یەكەم كچە ڕۆبۆت گەشتی هەواڵەكان لەكەناڵێكی ئەو وڵاتەوە پێشكەش دەكات.

ئەو ڕۆبۆتە ناوی ئێریكایە و بە سیستمێكی زۆر پێشكەوتوو دروستكراوە كە زیرەكییەكی زۆری پێبەخشیوە، لە ڕووی شێوەشەوە تا ڕادەیەكی زۆر لە مرۆڤەوە نزیكە.

ئێریكا لە گەشتی هەواڵەكاندا، ئەو بابەتانە دەخوێنێتەوە كە لەلایەن هەواڵسازەكانەوە بۆی ئامادەكراوە، هەروەها چاوپێكەوتن ئەنجام دەدات و دەتوانێت لە قسەكانی میوانەكەیەوە پرسیار دروست بكات.

هیرۆشی ئیشیگرۆ كە دروستكەری ڕۆبۆتەكەیە باس لەوە دەكات كە لە داهاتوودا بیری ئیریكا بەڕادەیەك فراوان دەبێت، دەتوانێت خاوەنی ڕای خۆی بێت و لێكدانەوە بۆ بابەتەكان بكات.

ئێریكا لەڕێی چواردە هەستەوەری تیشكی ژێر سورەوە دەتوانێت دوای ئەو كەسانە بكەوێت كە لە ژوورەكەدا لەگەڵیدان، هەروەها توانای ناسینەوەی ڕوخساری كەسەكانی هەیە، دروستكەری ڕۆبۆتەكەش دەیەوێت بەجۆرێت پەرەی پێبدات كە بتوانێت لە داهاتوودا خۆی سەرجەم كارەكان ئەنجام بدات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3422