ئابووری

جوتیارانی سمقاوڵی: كۆیه‌ به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی به‌نداوی سماقوڵی ده‌یان دۆنم ره‌ز و باخ ژێر ئاو كه‌وتن

به‌شێك له‌ جوتیارانی‌ قه‌زای‌ كۆیه‌ به‌هۆی‌ به‌نداوی‌ سماقوڵیه‌وه‌، زه‌وییه‌كانیان بووه‌ به‌ژێر ئاوه‌وه‌ و تائێستاش قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه‌، قایمقامی‌ كۆیه‌ش باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ به‌شێك ئه‌و جوتیارانه‌ چه‌كی‌ قه‌ره‌بوویان پێدراوه‌ به‌ڵام به‌ هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ پاره‌كانیان بۆ خه‌رجبكرێت.

سه‌ید ئارام ساڵێك ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رقاڵی كاركردن بوو له‌ناو باغه‌ 40 دۆنمیه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی به‌نداوی سماقوڵی، باغه‌كه‌ی ژێر ئاو كه‌وت.

ئه‌و جوتیارانه‌ی‌ كه‌ ره‌زه‌كانیان بووه‌ به‌ ژێر ئاوی‌ به‌نداوی‌ سماقوڵیه‌وه‌، حكومه‌ت به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ فێڵی‌ لێكردوون و ئه‌وان ده‌ڵێن له‌ رێی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵێننامه‌وه‌ بڕیاربوو قه‌ره‌بوو بكرێینه‌وه‌ به‌ڵام حكومه‌ت قه‌ره‌بووی‌ نه‌كردینه‌وه‌...

كرۆكی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌ و چونكه‌ وه‌ك قایمقامی‌ كۆیه‌ ده‌ڵێت، ئه‌وان چه‌كی‌ قه‌ره‌بوویان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ له‌بانكه‌كاندا، پاره‌كه‌یان پێنه‌دراوه‌ .

به‌نداوی سماقوڵی زیاتر له‌10 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌ و ساڵی 2014 ته‌واو كراوه‌و له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه‌   750 دۆنم ره‌ز و باغ و سه‌دان دۆنم زه‌وی دێمی 64 جوتیاری گونده‌كه‌مان ژێر ئاو كه‌وت كه‌ده‌یان ساڵه‌ خزمه‌تیان ده‌كه‌ن و بژێوی ژیانی سه‌دان كه‌سی له‌سه‌ره‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە362