زانست

فه‌زیحه‌ی‌ دزینی‌ داتای‌ 50 ملیۆن به‌شداربووی‌ فه‌یسبوك ئاشكراده‌بێت

له‌ ماوه‌ی‌ 48 كاتژمێردا كۆمپانیای‌ فه‌یسبوك زیاتر له‌ 9 ملیار دۆلار زه‌ره‌ری‌ كرد‌

كۆمپانیای‌ فه‌یسبوك ‌و مارك زوگبێرگی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیاكه‌، له‌ ماوه‌ی‌ 48 كاتژمێردا زیاتر له‌ 9 ملیار دۆلار زیان ده‌كات، به‌هۆی‌ ئاشكرابونی‌ فه‌زیحه‌ی‌ دزینی‌ 50 ملیۆن داتای‌ به‌شداربوانی‌ فه‌یسبوك له‌ ساڵی‌ 2016دا.

به‌دواداچوونێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ هه‌ردوو رۆژنامه‌ی‌ ئۆ زێرڤه‌ری‌ به‌ریتانی‌و نیویۆرك تایمزی‌ ئه‌مریكی‌ په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دۆناڵد تره‌مپ ‌و كۆمپانیا كامبریدج ئه‌نالیتیكای‌ به‌ریتانی‌ ئاشكراده‌كات.
به‌پێی‌ به‌داواداچوونه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌، كۆمپانیای‌ ئه‌نالیتیكا داتای‌ 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری‌ به‌ سودی‌ دۆناڵد تره‌مپ به‌كارهێناوه‌ به‌بێ‌ ئاگاداریی‌ خۆیان.

دوای‌ ئاشكرابوونی‌ ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ش، پشكه‌كانی‌ فه‌یسبوك به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زیوه‌. گۆڤاری‌ فۆربیسی‌ ئه‌مریكی‌ بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ساڵی‌ 2012ه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ پشكه‌كانی‌ فه‌یسبوك ئه‌وه‌نده‌ دابه‌زن.

ئه‌و تۆمه‌ته‌ش به‌رده‌وام له‌لایه‌ن دۆناڵد ترام، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌تده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌رچی كاتێك پرۆسه‌ی ده‌نگدان نزیك بوبۆوه‌، پۆستێك له‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ نێردرابوو بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌نگده‌ران و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌كرابوو، پاپای ڤاتیكان متمانه‌ی به‌ دۆناڵد ترامپه‌ بۆئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و پارێزگاری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كریستیان له‌ جیهاندا بكات، ئه‌وه‌ش دواتر به‌ هه‌واڵی ساخته‌-فه‌یك نیوز، ناسێنرا و له‌زیانی هیلاری كلینتۆن-ی ركابه‌ری ترامپ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گۆڕی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە483