ئابووری

برێنت بە 66،06 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا

نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوویەوە و لە سەرووی 66 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە كرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوویەوە و لە سەرووی 66 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە كرا.

راگەیەنرا كە بە هۆی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ڤێنیزوێلا، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا، بەرزبووەتەوە.

لە كاتژمێر 10:01 نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكاندا، بە 66 دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی ئەمریكی بەرزبووەتەوە بە 62 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.

هەفتەی رابردوو ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە رایگەیاندبوو كە بە هۆی قەیرانی ئابووری و دارایی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ڤێنیزوێلا كەمیكردووە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە220