هەمەڕەنگ

كوڕەكەی ترەمپ و هاوسەرەكەی جیادەبنەوە

كوڕەكەی دۆناڵد ترەمپ و فانیسیای هاوسەری داوایەكیان پێشكەش بەدادگا كردووە بۆ ئەوەی بە ڕەسمی جیاببنەوە، دواتر ئەو هەواڵەشیان لەبەیاننامەیەكدا ڕاگەیاند. 

پێش ئەوەی ئەو هەواڵە بەڕەسمی ڕابگەیەنن، فانیسیای هاوسەری كوڕەكەی ترەمپ داوای جیابونەوەی پێشكەش بەدادگای باڵای مانهاتن كردبوو  پاشان . 


هەردوو هاوسەر كەتەمەنیان چل ساڵەو لەساڵی 2005 هاوسەرگیریان كردبوو، دەڵێن بەردەوام دەبن لەڕێزگرتنی یەكتری و خێزانەكانیان.

ڕاشیانگەیاندووە كە پێنج منداڵەكەیان لەپێشینەی كارە گرنگیەكانیان دەبێت. 

ئەو كوڕەی دۆناڵد ترەمپ یەكێكە لەو كەسانەی كەلێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی ترەمپ لەگەڵ ڕوسیا.  

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە523