هەمەڕەنگ

بەڤیدیۆ...بزانە بۆ یادی رۆژی هاوسەرگیریان چی بەهاوژینەکەی دەبەخشێت

پیاوێکی ئەمریکی بەبۆنەی یادی رۆژی هاوسەرگیرییان، گورچیلەی خۆی وەک دیارییەکی تایبەت دەبەخشێتە هاوژینەکەی کە هەرگیز لەبیری ناکات.

مۆنیکا کالی 10 ساڵە بەدەست نەخۆشی گورچیلەوە دەناڵێنێت و پزیشكەکان پێیان وتووە کە دەبێت گورچیلەی بگۆڕێت چونکە کەڵکی بوونی نەماوە.

دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ گورچیلەی چەند کەسێک، دەرکەوت گورچیلەی هاوسەرەکەی بۆی دەبێت، ئەمەش دەبێتە جێی دڵخۆشکەر بۆ مۆنیکا.

هاوسەرەکەی مۆنیکا رازیدەبێت گورچیلەی پێبدات و دەیکاتە دیارییەک بۆ یادی رۆژی هاوسەریگییریان.

وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دیارە، مۆنیکا و هاوسەرەکەی زۆر دڵخۆشن و نەشتەرگەرییەکەش بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1100