وه‌رزش

میسی ده‌بێته‌ باوكی سێیه‌م منداڵ

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بووە خاوەنی سێیەم منداڵ و ناوینا سیرۆ.

شەوی رابردوو لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كەتەلۆنیا، ئەنتۆنێلای خێزانی لیۆنێل میسی سێیەم منداڵی لەدایك بوو.

میسی وێنەی دەستی كوڕەكەیی و پەنجەیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا بەخێرهاتنی سێیەم منداڵی كردووە.

بە هۆی لە دایك بونی كوڕەكەشیەوە میسی لە یاریی شەوی رابردووی یانەكەی بەرامبەر یانەی مەلەگا نەیتوانی بەشداری بكات، كاتێك بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە.

میسی و ئەنتۆنێلا خاوەنی سێ كوڕن بە ناوەكانی تیاگۆ و بنیامین و سیرۆ و ساڵی رابردوو پرۆسەی هاوسەرگیرییان ئەنجامدا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە636