ته‌ندروستی

توێژینەوەیەک چارەسەری برسێتی لە جیهاندا ئاشكرا دەکات

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی زایانانی بەریتانیا، بەری درەختی نان دەتوانێت کێشەی برسێتی لە جیهاندا چارەسەربکات.

زانایان دەڵێن لە پێکهاتەی بەری درەختی ناندا کە جۆرێکی میوەیە، هەمان ڤیتامین و پرۆتینی هەیە کە لە گۆشتی سوردا هەیە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەوە زانایان بۆیان دەرکەوتوە، بەری داری نان بڕێکی زۆر لە پڕۆتین و کالسیۆمی تێیدایە کە  بۆ چالاککردنی ئەندامەکانی ناوەوەی لەش گرنگە و چارەسەری برسێتی دەکات، بەڵام تامی جیاوازەو بۆنەکەشی هاوشێوەی بۆنی سەوزەمەنی خراپبوە.

زانایان پێیان وایە بەری درەختی نان، چارەسەری برسێتی هەندێک وڵات دەکات و دەتوانرێت بکرێت بە شۆربا و تێکەڵی زەڵاتەی جۆراوجۆر بکرێت، هەروەها لە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی تا بخرێتە بازاڕەکانی جیهان و سودی لێببینرێت.





تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3278