هەمەڕەنگ

بەڤیدیۆ.. دەستدرێژی بە کۆمەڵ دەکرێتەسەر چالاکوانێکی سیاسی لە پاکستان

جەناح نەواز شەریف ئەندامی حزبی رابیتەی ئیسلامی لە پاکستان رووبەرووی دەستدرێژی بەکۆمەڵ دەبێتەوە.

دەزگایەکەی راگەیاننی ناوخۆی پاکستان، گرتە ڤیدیۆی جەناح نەواز شەریف چالاکوانی سیاسی و ئەندامی حزبی رابیتەی ئیسلامی بڵاودەکاتەوە کە تێیدا رووبەرووی دەستدرێژی بەکۆمەڵ دەبێتەوە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی جیو تی فی، رەفتاری نەشیاو و خراپیان لەدژی جەناح کردوە و ئەوانەی پەلاماریان یاوە لە حزبی رابیەتی ئیسلامی نین .

رووداوەکە دوای ئەوە دێت کە شەعباز شەریف سەرۆک وەزیرانی  هەرێمی ئەلبنجاب لە پاکستان بۆ کۆمەڵێک کەس قسەی کردوەو باسی لە دەستدرێژی و هێرش کردن کردوە بە زمانێکی قورس.

لەمەوە دەستبەجێ خەڵکەکە دەستدرێژی دەکەنە سەر جەناح نەواز شەریف، بەڵام لەو کاتەدا ژنان و پیاوانای تر هەوڵی رزگارکردنی دەدەن و دووریدەخەنەوە.

وەزیری دادگای ویلایەتی ئەلبنجاب فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەردەکات کە بەشداربوون لەو رووداوەو لێپیچینەوە دەکات و سزای یاساییان دەدات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە7020