زانست

ئه‌گه‌رێكی‌ نوێ بۆ دروستبوونی‌ ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ

زانایانی بواری فەلەکناسی پێیان وایه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌كتریا توانیویه‌تی‌ له‌ بیابانی‌ وشك و گه‌رمی‌ ئاتاكاما بژی، بۆیه‌ ئەگەری دروستبوونی ژیان لەسەر هەسارەی مەریخیش هه‌یه‌.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، دوای چەند توێژینەوەیەک لە سەر بیابانی ئاتاکاما، زانایان بۆیان دەردەکەوێت کە رێژەیەکی زۆر لە بەکتریای نامۆ لە خۆڵی بیابانەکەدا بوونی هەبووە ، کە ئەگەری هەیە لە ناوچەیەکی ترەوە هاتبێتە ناو ئه‌م بیابانه‌وه‌.

لە ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشووتردا دەرکەوتبوو، هیچ بونەوەرێک یاخود بەکتریایەک ناتوانێت بژی لە بیابانی ئاتاکاما کە دەکەوێتە ناوچەی چیلی لە باشووری ئەمریکا.

بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ کە لەزانکۆی واشنگتۆن ئەنجامدراوە، دەریدەخات، بەکتریاکان لەبیابانی ئاتاکاما دەژین و لەو ناوچەدا بەرەو زیادبوون دەچن ئەمەش کردنەوەی کلیلی ژیانە لەسەر هەسارەی مەریخ.

دەشڵێن، ئەم بونەوەرە زیندوانە دەتوانن لە رەوشێکی زۆر گەرم و وشکدا بمێننەوە بۆ سەدساڵ و ئەگەر پێویستیشی کرد بۆ هەزار ساڵ.

دیرک شولز ماکوتش زانا لەبواری فەلەکناسی پێی وایە ئەم بونەوەرە زیندوانە لە هەسارەی مەریخەوە هاتوونەتە سەر زەوی و لە بیابانی ئاتاکاما دەژین.

زانایان بیابانی ئاتاکاما بە تاقیگەیەکی سەرەکی دادەنێن، چونکە دەتوانن لەو رێگەوە بزانن ژیان چۆن دەبێت لەسەر هەسارەی زەوی،  ئەمەش دوای لێکچوونێکی هاوبەش لە نێوان خۆڵی مەریخ و خۆڵی بیابانی ئاتاکامادا.
 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە843