ئابووری

نرخی‌ نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبویه‌وه‌

نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوویەوە و لە سەرووی ٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوە كرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوویەوە و لە سەرووی ٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوە كرا.

هەفتەی رابردوو بە هۆی لێدوانەكانی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك، هەروەها بەرزبوونەوەی نەوتی كۆگاکراوی ئەمریكا بە كەمتر لەوەی کە پێشبینی كرابوو، نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا، بەرزبوویەوە.

ئه‌مڕۆ نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكاندا، بە ٦٥ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی ئەمریكی (نایمەكس) بە ٦٢ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوە كرا.

هەر لە میانی هەفتەی رابردوودا، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریكا ئاشكرای كردبوو كە نەوتی كۆگاكراویان بە یەك ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە كۆتا هەفتە لە نۆی ئەم مانگە بۆ ٤٢٢ ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل زیادی كردووە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپێك، محەمەد باركیندۆ رایگەیاندبوو كە وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوەكە و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ زۆر بە باشی بە رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە پابەندن كە ئەمەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر بەزربوونەوەی نرخی خاوی برێنت هەبووە.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧دا، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك و رووسیا دەستیانكرد بە كەمكردنەوەی بەرههەمهێنانی نەوت بە بڕی یەك ملیۆن و٨٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بۆ ماوەی شەش مانگ كە دواتر بۆ كۆتایی مانگی ئاداری ٢٠١٨ درێژكرایەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە200