هەمەڕەنگ

ڤیدیۆ.. دوای 11 رۆژ له‌ ناشتنی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ نه‌مردبوو

خانمێکی بەرازیلی دوای ناشتنی بۆ ماوەی ١١ رۆژ، خەڵکی ئەو ناوچەیە بۆیان دەردەکەوێت کە زیندوە.

پێگەی لادبایبل ئەلیکترۆنی بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌وه‌ی خێزانەکەی وا دەزانن مردوه‌، زوانجیلا ئەلمیدا تەمەن ٣٧ ساڵ دوای دەینێژن ، بەڵام دوای ماوەیەک خانمەکە لەناو گۆڕەکە هۆشی دێتەوەو هەوڵی هاتنە دەرەوە دەدات و هاوار دەکات تا رزگاری بکەن.

دانیشتوانی نزیک لە گۆڕەکە گوێیان لەهاواری ئەم خانمە دەبێت و دەستبەجێ تا گۆڕەکە هەڵدەدەنەوە، به‌ڵام تا هه‌ڵدانه‌وه‌ی كچه‌كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌داو سه‌ر ئه‌نجام ده‌مرێت.

دایکی زوانجیلا دەڵێت: کاتێک لە گۆڕەکە دەرمانهێنا برین بە جەستەیەوە بووه‌، لەکاتێکدا کە ناشتمان هیچ برینێكی نه‌بووه‌.

ئه‌و وتی: پاش ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌م هۆشی هاتوه‌ته‌وه‌و له‌ كاتی هه‌وڵی خۆ رزگاركردندا دەستەکانی بریندار بوە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە هەوڵی رزگارکردنی خۆیداوە له‌ ناو تابوته‌كه‌یدا.

دەشڵێت: زوانجیلا لەتەمەنی ٧ ساڵیشدا بێهۆش کەوتوەو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و ماوەیەک لەوێ ماوەتەوە ، لەمەوە دکتۆرەکان وایبۆچوون گیانیلەدەستدابێت، بەڵام دوای پشکنین بۆیان دەرکەوتوە جەستەی زیندووبوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە8441