هەمەڕەنگ

ڤیدیۆی‌ جادوگه‌رێك بینه‌رانی‌ توشی‌ شۆك ده‌كات

جادوگه‌رێكی‌ ئەمریکی گرتە ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە کە تێیدا کچە منداڵەکەی لە ئاستی سکیدا دەکات بە دوو بەشەوە .

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی جوستین فلومی جادوگه‌ر، گرتە ڤیدیۆکەی لە پەڕەی  The Magic Show لە فەیسبوک بلاوکردۆتەوە و بینەرێکی زۆری هەبووە.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەتووە، جادوگه‌ره‌كه‌ کچە منداڵەکەی کە کەمتر لەساڵێکە پاڵخستوە لەسەر میزێکی ماڵەکەی و پاشان دوو کتێبی رەنگاورەنگ دەخاتە سەر سکی و جەستەی کچەکەی دەکات بە دووبەشەوەو دواتر وەک خۆی لێدەکاتەوە.

هاوکات ئەم گرتە ڤیدیۆیە زیاتر لە 143 ملیۆن بینەری هەبوەو بۆتە جێی شۆک لەکاتێکدا کۆمەڵێک کۆمێنت و قسەو باسی لەبارەوە کراوە، کە بەرای هەندێکی جادوگه‌ره‌كه‌ بەشی خوارەوەی منداڵەکەی شاردۆتەوە لە ژیر مێزەکە یاخود گرتە ڤیدیۆکە مۆنتاژ کراوە.



via me.me

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4805