ئابووری

وه‌زاره‌تی‌ دارایی نه‌یتوانی‌ ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ستپێبكات

وه‌زاره‌تی‌ دارایی به‌هۆی‌ نه‌ ناردی‌ پاره‌ بۆ بانكه‌كان نه‌یتوانی‌ ئه‌مڕۆ موچه‌ دابه‌شبكات، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ كه‌وته‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو.

سه‌رباری‌ راگه‌یاندنی‌ لیستێك له‌ ناوی‌ وه‌زاره‌ت ‌و ده‌سته‌كان بۆ پێدانی‌ مووچه‌كانیان، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی نه‌یتوانی‌ پاره‌ ره‌وانه‌ی‌ بانكه‌كان بكات، نه‌توانرا ئه‌مڕۆ موچه‌ی‌ كه‌سوكار و وارسی شه‌هیدان دابه‌ش بكرێت.

په‌پێی زانیارییه‌كانی‌ KNN وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان لیستی‌ موچه‌ی‌ شه‌هیدانی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ بانكه‌كان نه‌كردووه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیش ره‌وانه‌ی‌ بانكه‌كان نه‌كراوه‌، بۆیه‌ پێناچێت تاهه‌فته‌ی‌ داهاتووه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ستپێبكات .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە6041