ئابووری

حكومه‌تی‌ عێراق: گرێبه‌ستی‌ كۆمپانیای‌ روزنه‌فت له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌

حكومه‌تی‌ عێراق له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ روزنه‌فتی‌ روسیدا ئیمزای‌ كردوه‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی‌ روزنه‌فتی‌ روسی، مه‌هدی‌ عه‌لاق ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق ئاشكرایكرد، به‌غدا له‌ هه‌وڵی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ پابه‌ندبونه‌كانی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌دایه‌ كه‌ كۆمپانیای‌ روزنه‌فت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان ئیمزای‌ كردوه‌.

مه‌هدی‌ عه‌لاق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، حكومه‌تی‌ عێراق هه‌موو پابه‌ندبونه‌كانی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق هیواده‌خوازێت كێشه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ كۆمپانیای‌ روزنه‌فت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی‌ دروست چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌ڵێت: به‌و جۆره‌ گرێبه‌ستانه‌ كۆمپانیاكان به‌ر له‌وه‌ی‌ لایه‌نی‌ تر شه‌رمه‌زار بكه‌ن خۆیان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2745