ئابووری

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی‌ داڤۆسدا ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی‌ ئابوریی‌ داڤۆسدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق به‌ره‌و سویسرا به‌ڕێده‌كه‌وێت.

میدیاكانی‌ عێراق له‌ زاری‌ به‌رپرسانی‌ به‌غداده‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی‌ وه‌فدێكی‌ حكومی‌، به‌ره‌و سویسرا به‌ڕێبكه‌وێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ په‌راوێزی‌ كۆڕبه‌ندی‌ ئابوریی‌ داڤۆسدا، چاوی‌ به‌چه‌ندین سه‌ركرده‌ ‌و نوێنه‌ری‌ وڵاتانی‌ جیهان بكه‌وێت.

به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه‌، عه‌بادی‌ له‌ میانی‌ كۆڕبه‌ندی‌ داڤۆسدا چه‌ندین دۆسیه‌ی‌ گرنگی‌ ئابوریی‌ ‌و ستراتیژیی‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ وڵاتانی‌ جیهان تاوتوێ‌ده‌كات، داواش له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ جیهان ده‌كات، هاوكاریی‌ عێراق بكه‌ن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ‌و بنیاتنانه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كاندا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە696