هەمەڕەنگ

ناوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین و چیرۆكێك

دوو رۆژه‌ هێرشه‌ زه‌مینیه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین له‌ رۆژاڤای كوردستان ده‌ستی پێكردووه‌و به‌چڕی شوێنی نیشته‌جێبونی خه‌ڵك بۆردومان ده‌كرێت، به‌ڵام ناوێكی پێچه‌وانه‌ی ئامانجی پرۆسه‌كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌نێت.

میدیاكانی توركیا له‌ زاری به‌رپرسه‌ باڵاكانی سوپای توركیاوه‌ بڵاویان كرده‌وه‌، ئۆپه‌راسۆنه‌كه‌ ناوی "چڵه‌ زه‌یتون - Zeytin Dalı"ه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و سیمبوله‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌مایه‌كی شه‌ڕخوازییه‌.

سیمبولی "چڵه‌زه‌یتون" له‌ جیهاندا وه‌كو ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئاشتیخوازی و وه‌لانانی شه‌ڕو پێكدادان و له‌ مێژودا، زیاتر (كۆتری سپی و چڵه‌ زه‌یتون) كراوه‌ته‌ سیمبولی ئاشتی خوازیی، چیرۆكه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

به‌پێی گیڕانه‌وه‌كان، كه‌ پێده‌چێت له‌ ئاینه‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، كاتێك نوح پێغه‌مبه‌ر به‌سواری كه‌شتیه‌ گه‌وره‌كه‌یه‌وه‌ زۆر ده‌مێننه‌وه‌ و له‌سه‌ر زه‌وی هیچ وشكاییه‌ك به‌دی ناكرێت، زوو زوو كۆترێك ده‌نێرێته‌ ئاسمان بۆئه‌وه‌ی بۆ وشكایی بگه‌ڕێت و هه‌موو جارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی شوێنێكی ئارام و هێمن بدۆزێته‌وه‌، به‌ڵام له‌دواجاردا كۆتره‌كه‌ كه‌ ده‌فڕێت له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ كێوه‌كانی كوردستان (جودی) له‌سه‌ر دار زه‌یتونێك ده‌نیشێته‌وه‌ و ژیان دوباره‌ له‌وێوه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

له‌و رۆژه‌وه‌ كۆتر و چڵه‌ زه‌یتون ده‌بێته‌ ره‌مزی ئاشتی، به‌ڵام له‌ئێستادا پڕۆسه‌یه‌كی وێرانكه‌ر و دڕندانه‌ دژی گه‌لی كورد له‌ رۆژاڤای كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.









سیمبولی ئاشتی له‌سه‌روه‌ختی كۆتایی هاتن به‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌لایه‌ن نیگاركێشی ناوداری به‌ریتانیا (سلفا دوردالی) دیزاینێكی دیكه‌ی بۆ كێشرا و له‌م شێوه‌یه‌دا خرایه‌ڕوو؛ كه‌ دواتر بوو به‌ سیمبولی چالاكوانان له‌ جیهاندا دژی په‌له‌سه‌ندننی پڕچه‌كبونی وڵاته‌ زلهێزه‌كان و چه‌كی ئه‌تۆمی...هتد.



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5810