زانست

ئەپڵ كێشەی دابەزینی پاتریی ئایفۆن چارەسەر دەكات

كۆمپانیای ئەپڵ بە ئەپدەیتێكی دیكە، كێشەی دابەزینی توانای پاتری ئایفۆنەكان چارەسەر دەكات.

تیم كوك، بەرپرسی باڵای كۆمپانیای ئەپڵ بە كەناڵی ئەی بی سی نیوزی رایگەیاندوە، بژاردەی نەهێشتنی كاریگەری كەمكردنەوەی توانای پاتری ئایفۆنەكان بەهۆی بەكارهێنانی ئای ئۆ ئێس 11وە، پێشكەشی بەكارهێنەران دەكەن.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئایندەدا، ئەپدەیتی نوێی ئای ئۆ ئێس 11 بناسێنرێت و لە مانگی ئاداردا بەردەست بێت.

كۆمپانیای ئەپڵ مانگی رابردوو دانی بەوەدا نا كە توانای پاتری ئایفۆنەكانی شەش ‌و ئێس شەش ‌و حەوت 7 دابەزیوە.

لە ناوخۆی ئەمریكادا ژمارەیەكی زۆر بەكارهێنەر سكاڵایان دژ بە ئەپڵ تۆماركردو دواتر كۆمپانیاكە داوای لێبوردنی لە بەكارهێنەران كرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە396