ئابووری

حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ بڕه‌ سوته‌مه‌نییه‌ك بۆ ناوخۆ دابینناكات

سلێمانی‌: ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا سه‌رقاڵی‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌كه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ به‌نزین ‌

ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ هه‌وڵی‌ دابه‌زاندنی‌ نرخی‌ سوته‌مه‌نیدایه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ زیادكردنی‌ چه‌ند مه‌رجێك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ ساڵانه‌ی‌ وێستگه‌كانی‌ سوته‌مه‌نی‌, وته‌بێژی‌ وێستگه‌كانی‌ سوته‌مه‌نی‌ سلێمانی‌: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت سوته‌مه‌نی‌ دابین نه‌كات نرخه‌كه‌ی‌ دانابه‌زێت.

ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ هه‌وڵدایه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاساكانی‌ پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ بازرگانه‌كانی‌ سوته‌مه‌نی‌ و وێستگه‌كانی‌ سوته‌مه‌نی‌, به‌ زیادكردنی‌ چه‌ند مه‌رجێك نرخی‌ سوته‌مه‌نییه‌كان به‌گشتی‌ و به‌ تایبه‌تی‌ به‌نزین و نه‌وتی‌ سپی‌ دابه‌زێنێت... 

به‌ر له‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ و به‌ تایبه‌ت له‌ ساڵانی‌ 2012 و 2013 حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌نزینی‌ به‌ نرخێكی‌ كه‌م بۆ به‌شێك له‌ وێستگه‌كانی‌ سوته‌مه‌نی‌ دابین ده‌كرد به‌و هۆیه‌ نرخی‌ به‌نزین به‌گشتی‌ جێگیر بوو, به‌ڵام زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ سوته‌مه‌نییه‌كی‌ بۆ وێستگه‌كانی‌ سوته‌مه‌نی‌ دابین نه‌كردووه‌, به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نرخه‌كان به‌رده‌وام له‌ به‌رز و نزمیدان.

ئێستا خاوه‌نی‌ وێستگه‌كانی‌ سوته‌مه‌نی‌  خۆیان له‌ وڵاتان سوته‌مه‌نی ده‌كڕن و ده‌یفرۆشنه‌وه‌, به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نرخی‌ سوته‌مه‌نی‌ و به‌ تایبه‌ت به‌نزین له‌ ناوچه‌یه‌كه‌ وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌ك و له‌ وێستگه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ وێستگه‌یه‌ك جیاوازه‌.

حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چه‌ندین گرێبه‌ستی‌ گه‌وره‌ی‌ كردووه‌ بۆ هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی‌ نه‌وت, ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هێشتا پێداویستی‌ ناوخۆی‌ پڕنه‌كردوه‌ته‌وه‌ و سوته‌مه‌نی‌ بۆ هاوڵاتیان و وێستگه‌كانی‌ سوته‌مه‌نی‌ دابین ناكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1065