ئابووری

حكومه‌تی‌ عێراق تا سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو بڕی‌ 450 ملیاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات

سبه‌ینێ لیژنه‌ی‌ وردبینیكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم له‌ به‌غداده‌وه‌ ده‌گاته‌ هه‌ولێر‌

حكومه‌تی‌ عێراق بڕی 450 ملیار دیناری‌ خسته‌سه‌ر ژماره‌ حسابیه‌كه‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق له‌ به‌غدا، تا سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتووش، پاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ده‌كرێت له‌ هه‌رێم .

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست KNN كه‌وتووه‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ ڕێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ بڕی‌ ئه‌و 450 ملیار دیناره‌ی‌ خسته‌ی‌ سه‌ر حسابی‌ هه‌رێم ‌و بڕیاره‌ تاكۆتایی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بڕی‌ ئه‌و 450 ملیار دیناره‌ له‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراقه‌وه‌ بخاته‌ سه‌رحسابی‌ سه‌ر بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق له‌ هه‌ولێر.

 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند جگه‌ له‌و نوسراوه‌، حكومه‌تی‌ عێراق هیچ نوسراوێكی‌ تری‌ ئاراسته‌ نه‌كردوون كه‌ پاره‌كه‌ كه‌ی‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم ‌و هه‌ركاتێكیش پاره‌كه‌ گه‌یشت ته‌نها به‌ فه‌رمانی‌ حه‌یده‌ری‌ عه‌بادی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ده‌كرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە11540