هەمەڕەنگ

فیلمێك لەبارەی چیرۆكی خۆشەویستی شازادە هاری و ماگنی دەستگیرانداری بەرهەمدەهێنرێت

كۆمپانیای لایڤ تایم فیلمێكی تایبەت لەبارەی چیرۆكی خۆشەویستی شازادە هاری مێگانی خۆشەویستی بەرهەم دەهێنێت و لەسەر شاشەی كەناڵەكەی بڵاویدەكاتەوە.

كۆمپانیای لایڤ تایم كە خاوەنی كەناڵێكە بە هەمان ناوو و گرنگی بە بابەتی هەمەڕەنگ دەدات ڕادەگەیەنێت، بەم زووانە فیلمێكی تایبەت لەبارەی چیرۆكی خۆشەویستی شازادە هاری و ماگن ماركڵ بەرهەمدەهێنێت، فیلمەكەش بە ناوی هاری ئاند ماگن، زە ڕۆیاڵ لۆڤ ستۆری دەبێت، بەڵام تائێستا كاتی پەخشكردنی فیلمەكە دیاری نەكراوە.

فیلمەكە لەلایەن مێردیس فین و میشیل فایسەوە بەرهەم دەهێنرێت و هونەرمەندی بەریتانی مینهاگ هۆدا كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دەدات.

چیرۆكی فیلمەكە باس لە یەكتر ناسینی هاری و ماگن دەكات كە لەڕێی هاوڕێیەكی هاوبەشەوە یەكیان ناسیوە، دواتریش چۆن پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیاندا دروست بووە، هەروەها باس لە شاردنەوەی پەیوەندییەكەیان دەكات لە ڕاگەیاندنەكان.

كۆمپانیای لاڤ تایم پێشتر چەندین فیلمی دیكۆمێنتاری بەرهەم هێناوە كە هەڵای گەورەی ناوەتەوە، لەوانە مردنی شازادە دیانا و گێڕانەوەی چیرۆكی گریسلیدا بلانكۆ كە پەیوەندی لەگەڵ گەورەترین بارگانەكانی ماددەی هۆشبەدا هەبووە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1404